راگه‌یه‌ندرا كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی لیبیا، لیوا عه‌بدولقادر توهامی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه، كۆچی دوایی كردووه.
له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا به ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاندووه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ لیوا عه‌بدولقادر توهامی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری ته‌رابلوس، جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه به‌هۆیه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
تا ئێستا حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
لیوا عه‌بدولقادر توهامی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی موعه‌مه‌ر قه‌زافی-دا له ساڵی ١٩٧٧ تا ٢٠١١ ئه‌فسه‌ر بوو له ده‌زگای ئاسایش.
له ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧دا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانییه‌وه كرایه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی.
شایانی باسه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لیوا عه‌بدولقادر توهامی رفێندراوه‌و دواتر كوژراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.