ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیسرائیل به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٤٧ كه‌س و ١٦ هه‌زار و ٤٥٤ حاڵه‌تی تووشبوونیش به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا دوایین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا، ١٦ هه‌زار و ٤٥٤ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له ئیسرائیل تۆماركراون و ٢٤٧ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ١١ هه‌زار و ٣٧٦ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، چاكبوونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیب پڕۆسه‌ی خوێندنی له ته‌واوی قوتابخانه و زانكۆكان راگرتووه و جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونیان هه‌یه رێگه به هیچ بیانییه‌ك نادرێت بێته ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.