میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دوو هێرشی تیرۆریستانی داعشیان له سنووری پارێزگای ئه‌نبار، پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان له‌سه‌ر سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا، پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له‌لایه‌كی دیكه‌وه تیرۆریستانی داعش هه‌وڵیاندا هێرش بكه‌نه سه‌ر ناحیه‌ی نخێب سه‌ربه قه‌زای روتبه رۆژئاوای ئه‌نبار، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
له‌میانی دوو رۆژی رابردوودا، چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی سوپا، پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگاكانی دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین، كه‌ركووك و ئه‌نبار كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز، پۆلیس و چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.