له به‌ڕازیل كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبوویه‌وه بۆ ١٠ هه‌زار و ٦٢٧ كه‌س.
له‌وباره‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل دوایین ئاماری سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كه، ٧٣٠ی تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ڕازیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠ هه‌زار و ٦١١ كه‌سی دیكه‌یش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له به‌ڕازیل گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠ هه‌زار و ٦٢٧ كه‌س، كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ١٥٥ هه‌زار و ٩٣٩ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.