Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:34

شێوەکارێکی شاری دھۆک خانووێک لەسەر شێوەی بەڕۆ دروست دەکات

سوودی لە ماوەی کەرەنتینە بینیووە
کوردستان TV
100%

شێوەکارێکی شاری دھۆک بە ناوی زێرەڤان ساڵح ئەحمەد کە تەمەنی ٣٧ ساڵە خانووێک لەسەر شێوەی بەڕۆ دروست دەکات، وەکو ئەو دەڵێت پرۆژەکە ماوەی چوار ساڵی خایاندووە و نزیکەی ٢٠ ھەزار دۆلار خەرجی تێ چووە.

زێرەڤان ساڵح ئەحمەد سوودی لە ماوەی کەرەنتینە بینیووە و ئەو ماوەیەی کە لە کەرەنتینەدا بووە، خۆی سەرقاڵی کارەکە کردووە.

شێوەکاری شاری دھۆک و مامۆستا لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی دھۆک، زێرەڤان ساڵح ئەحمەد لە بارەی پرۆژەکەی کە خانووێکە لەسەر شێوەی بەڕۆ  گوتی: "بیرۆکەی پرۆژەی درووستکردنی خانووێک لەسەر شێوەی بەڕۆ دەگەڕێتەوە بو حەز و ئارەزووم لەسەر بەڕۆ و کاتێک من پێویستیم بە خانووێک ھەبوو لەناو باغ و بیستانەکانماندا بیرۆکەی ئەوەم بۆ درووست بوو کە خانووێک لەسەر شێوەی بەڕۆ دروست بکەم".

زێرەڤان ساڵح ئەحمەد گوتیشی: "ماوەی چوار ساڵە خەریکی ئەم پرۆژەیەم و لە ماوەی کەرەنتینەی ڤایروسی کورۆنادا سوودم لە کات بینی و نزیکەی سەدا پەنجای پرۆژەکەم لەو ماوەیەدا تەواو کرد و سەبارەت بە خەرجییەکانی پرۆژەکە، ئەوا نزیکەی ٢٠ ھەزار دۆلارم تیادا خەرج کردووە".

ناوبراو باسی لەوە کرد کە خانووەکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە لە توانادایە بگوازرێتەوە لە شوێنێک بو شوێنیکی تر و گوتی:

"ھیوای داھاتووم ئەوەیە کە خانووەکە بگوازمەوە بو شوێنێکی ناو شار بۆ ئەوەی ھەموو خەڵک بتوانن بیبینن".

ئه‌نادۆڵ

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.