وه‌زیری ته‌ندروستیی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند كه له‌ئێستادا ترسناكییه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌ماوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وڵاتانی دیكه‌دا هه‌یه بۆیه ده‌بێت هاووڵاتییان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیی بكه‌ن و ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن.
سامان به‌رزنجی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: ئه‌مڕۆ دوا رۆژی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌زیری ناوخۆ كۆده‌بینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاسانكاری زیاتر بۆ كردنه‌وه‌ی شوێنی دیكه ده‌كرێت، چونكه ئه‌م هاوسه‌نگییه له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان گرنگه و له قۆناغه‌كانی مانگی رابردووش‌دا بابه‌تی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی پێداویستی رۆژانه و خۆراك كرابوونه‌وه، ئه‌مڕۆش سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین كه كار له‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف بكه‌ین و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ئاماده‌یه و بۆیان ده‌نێرین بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان رێنماییه‌كان له‌به‌رچاو بگرن".
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجه‌م رۆژه هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ندێك ئاسانكاری بكه‌ین و له‌باره‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش، ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌باره‌وه ده‌رده‌چێت و گوتی: "له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له ره‌وشی باشی كۆرۆنادایه و ترسناكییه‌كه له‌كاتی ئێستادا نه‌ماوه، به‌ڵام له وڵاتانی دیكه ماوه و ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه‌كان بین و ئومێدمان وایه هاووڵاتییان هاوكاربن".
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كۆی گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ٣٩١ كه‌سه و له‌و ژماره‌یه‌ش ٢١٢ له ھه‌ولێر، ١٣٨ له سلێمانی، ١٩ له دھۆك و ٢٢ كه‌س له ھه‌ڵه‌بجه و چوار حاڵه‌تی مردنیش ھه‌بووه.
ھه‌روه‌ھا كۆی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه بریتین له ٣٦٦ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٩٤ له ھه‌ولێر، ١٣٤ له سلێمانی، ١٦ له دھۆك و ٢٢ كه‌س له ھه‌ڵه‌بجه و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كانیان.
تا ئێستاش ٢٠ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٧ كه‌س له ھه‌ولێر و سێ كه‌س له دھۆك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.