Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 17:13

شەمشەمە کوێرە بناسه‌

زیاتر لە 1200 جۆری هەیە
کوردستان TV
100%

بەشی یه‌كه‌م 
نزیکەی20 بۆ40 ساڵ دەژی وە لە هەموو شوێنێک هەن .. 
ـ بەدەگمەن نەخۆش ئەکەوێت
شەمشەمەکوێرە بەهێزتر لە نەخۆشی ...

ـ هیچ ڤایرۆسێ کاری تێناکات.
-سیستەمێکی بەرگری زۆربەهێزی هەیە.
-شەمشەمە کوێرە تەنها گیانداری شیردەرە کە بەباشی دەتوانێت بفڕێت، تەنانەت لە زۆربەی ،باڵندەکانیش باشترده‌فڕێت.

-زیاتر لە 1200 جۆری هەیە کە کێشان لە نێوان (3-4)گرام هەتا (1700)گرامە.
-ژمارەی شەمشەمە کوێرە لەسەر زەوی نزیک بە یەک بلیۆنە کە گەورەترین ژمارەی شیردەرە لە پاش قرتێنەرەکان ئەم گیاندارە بەراورد بە قەبارەی تەمەنێکی درێژی هەیە کە نزیک بە (40)ساڵ دەژی.
-چەندین سودی بۆ زەوی هەیە وەک پیتاندنی گوڵی ڕوەکەکان، خواردنی ژمارەیەکی زۆری ،مێروەکان کە بەم هۆیانەوە ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی هاوسەنگی زەوی.
-خواردنی رۆژانەیان زیاتر بریتیە لە مێشولەو حەشەرات،هەر دانەیەکیان لە سەعاتێکدا نزیکەی هەزار مێشولە دەخوات
بەشێکیان لەسەر بەروبومی روەکی دەژین و تەنها ٣ جۆریان لەسەر خوێنی گیانەوەرانی شیردەری تر دەژین.
-سودێکی گەورەی لە ژینگەپارێزی و پاراستنی هاوسەنگی ژینگە داهەیە.
-بێچوی شەم شەمەکوێرە زۆربەی کات خۆی بەسکی دایکیەوە دەنوسێنێت.هەتا لەکاتی فڕینیشدا.
-یەک(1) کیلۆ پاشه‌رۆی شەمشمەکوێرە یەکسانە بە (1000) کیلۆ سمادی کیمیاوی کشتوکاڵی بەهۆی ئەو مادانەی لەناو پاشه‌رۆکەیەتی مێروی زیان بەخش ناتوانیت زیان بەو کشتوکاڵە بگەیەنێیت 
پاشه‌رۆكه‌ی کە لە پاشه‌رۆی مشک دەچێت ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم نایترەیتی تێدایە کە بۆ پەین کردن بەکاردێت
-هە روەها بۆ دروست کردنی تەقەمەنی ،لە جەنگی ناوخۆی ئەمەریکادا زۆر بەکاریان هێنا بۆ دروست کردنی تەقەمەنی ساڵی 1861
-سەرباری ئەوەی زانایان لە هەوڵدان کە چۆن سود لە بێهاوتای سیستەمی بەرگری لەشی ئەم گیاندارە ببینن.
زانا کان توێژینەوەیان لەسەرکردوە لە ئەشکەوتەکانی تکساز شەوانە ( 200 ) تۆن مێروی زیان بەخش لەناو ئەبەن لەتەواوی ناوچە کشتوکالیەکاندا،دەوڵەتی ئەمریکا پلانی تایبەتی هەیە بۆ گەشەپێدان وزۆرکردنەوەی ژمارەی شەمشەمەکویرەکان و چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانیان،چونکەلەم ڕێگەیە ملیۆنان دۆلار دەگەڕێتەوە لە لەناوبردنی میشولەو جانەوەری دژی کشتوکاڵ.بەبی بەکاربردنی ماددەی کیمیاوی.

-بەشێ لە لیکی جۆرە خوێن مژەکانیان ئەنزیمی خوێن نەمەیین دەردەدەن کە ناهێڵێ خوێنی قوربانیەکە بوەستێت ،ئەمەش لەرووی پزیشکیەوە دەکرێ وەک دەرمانی خوێن نەمەیین سودی لێ ببینرێت..
نێرەکە پورە قوڕینەیەک دروست ئەکات بەلام تائیستا زانستیش نازانێت ئەو شتەی ناوی چۆن تێئەکرێت لەولاتانیمغریبی عەرەبی و جزائیرو چەند ولاتێکی ئەفریقای ( الزئبق ) ی تیادایە وبەگرانترین مادە دائەنرێیت .

KTV

KTV

وەرگێڕانی/ م.ئیسماعیل حەیدەرقارەمان

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.