ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق رایگه‌یاند كه داوای له سه‌رجه‌م دادگاكان كردووه، خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داواكه‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی، داوا له سه‌رجه‌م دادگاكان ده‌كه‌ن، خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكه‌ن.
دوێنێ شه‌ممه حكوومه‌تی نوێی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ئه‌نجامدا كه له میانیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ ده‌ركران.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه مسته‌فا كازمی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و توندوتیژیانه بكات كه له‌میانی خۆپیشاندانه‌كاندا روویانداوه و به‌هۆیه‌وه ٦٠٠ خۆپیشانده‌ر كوژراون، باسی له‌وه‌ش كرد كه داوایان كردووه، سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی داواشی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی كرد كه داواكه‌ی سه‌باره‌ت به ئازادكردنی خۆپیشانده‌ره دستگیركراوه‌كان جێبه‌جێ بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "پێشتر ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی داوای له دادوه‌ران كردووه كه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر خۆپیشاندان ده‌ستگیركراون، چونكه خۆپیشاندان له مادده‌ی ٣٨ی ده‌ستوور به مافێكی ره‌وای هاووڵاتییان چه‌سپاوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نه‌بێته هۆی پێشێلكردنی یاسا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.