له پارێزگای به‌سره باشووری عێراق، سه‌دان فه‌رمانبه‌ر بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر خه‌رج نه‌كردنی مووچه‌كانیان، كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنوون-یان داخست.
له‌وباره‌وه یه‌كێك كه له فه‌رمانبه‌رانی به‌شداربوو له داخستنی كێڵگه‌كه به ناوی نه‌جه‌م حه‌سه‌نی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسه‌ی كرد و باسی له‌وه كرد، كۆمپانیای (RPSG) خۆجێی كه له كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنوون كار ده‌كات، تا ئێستا مووچه‌ی مانگی نیسانی بۆ ٤٠٠ فه‌رمانبه‌ر خه‌رج نه‌كردووه.
نه‌جه‌م حه‌سه‌نی گوتیشی: "له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ پارێزگاری به‌سره و كارگێڕی كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنوون قسه‌مان كردووه و داوامان لێ‌كردن كه فشار بخه‌نه سه‌ر كۆمپانیاكه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانمان خه‌رج بكات، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه رووی نه‌داوه".
ئه‌و گوتیشی: "ئه‌مڕۆش كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنوون-مان داخست، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا فشار بخرێته سه‌ر كۆمپانیاكه، تا مووچه‌كانمان خه‌رج بكات".
تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌ك له‌وباره‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (RPSG)وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.