Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 15:22

هاووڵاتییانی عێراق دەست بە خۆپیشاندانەکانیان دەکەنەوە

كازمى داوای لە هێزە چەکدارییە عێراقییەکان کرد رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن
کوردستان TV
100%

 

هاووڵاتییانی باشووری عێراق دەست بە خۆپیشاندانەکانیان دەکەنەوە و دژایەتیی خۆیان بۆ حکوومەتی نوێی وڵاتەکەیان، رادەگەیەنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10-5-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاندووە، داوای لە هێزە چەکدارییە عێراقییەکان کردووە رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، مستەفا کازمی فەرمانی بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کردووە تەقە بە رووی خۆپیشاندەران نەکەن و رایگەیاندووە، ”تەقەکردن بە رووی خۆپیشاندەران لە هەر بارودۆخێکدا بێ، قەدەغەیە“.

درەنگانی شەوی هەینی 9-5-2020، هاووڵاتییانی واست ئاگریان لە بارەگای پێشووی رێکخراوی بەدر بەردا، کە گەورەترین میلیشیای حەشدی شەعبییە و هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات.

هەروەها لە  نەجەف، خۆپیشاندەران رێگای سەرەکیی پارێزگای دیوانییەیان بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل، داخست.

خۆپیشاندەران دژایەتیی خۆیان بۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق راگەیاند، کە شەوی چوارشەممە 6-5-2020 پەرلەمانی عێراق متمانەی پێبەخشی و لە شوێنی عادل عەبدولمەهدی بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

خۆپیشاندەران سەرکۆنەی ”مانەوەی گەندەڵکار و دزان لە دەسەڵات“ و سزا نەدرانیان دەکرد، جگە لە داواکردنی خزمەتگوزاری.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.