وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی دەوامی رۆژانەی فەرمانبەرانى وهزارهتهكهى دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە نووسراوێکدا کا ئاراستەی گشت پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و گشت فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە و تێیدا چەند بڕیارێکی لەبارەی کاتەکانی دەوامی فەرمانبەران بڵاوکردووەتەوە.
لە نووسراوەکەدا ئەوە خراوەتە روو، کە دەوامی ئاسایی لە کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ دەبێت بۆ رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە، بۆ رۆژانی پێنجشەممەش لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ دەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، دەسەڵات دەدرێتە ئەو فەرمانگانەی یەکەی ژمێریاری سەربەخۆیان هەیە بەمەبەستی دەستنیشانکردنی رێژەی دەوامکردنی فەرمانبەران بەشێوەی نۆرە (متناوب) بەمەرجێک گشت فەرمانبەران و ئەفسەران و کارمەندان بگرێتەوە بەپێی پێویستی فەرمانگەکە و نەوەستانی کارەکان.
هەروەها جەختیشکراوەتەوە، کە دەبێت گشت مەرجە تەندروستییەکانی خۆپاراستن جێبەجێ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.