Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 15:22

بەکارهێنەر و بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کران

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر واى وتووه
کوردستان TV
100%

بەپێی زانیاریی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەکارهێنەر و بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کراون.

لەمبارەوە ڕائید هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە:" دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، ئەمڕۆ یەکشەممە دانی بەوەدا نا كە ماددەی هۆشبەری لە بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان كڕیوە".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە: "دوای لێكۆڵینەوەیەكی چڕ، بە پلانێكی ورد توانرا بازرگانەكەی ماددە هۆشبەرەكان بە ناوی (ج.خ.ف)، و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەر لە یاسای سزادان، دەستگیر بكرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.