Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 15:24

لە کەرکووک قەدەغەی هاتوچۆ تا کاتێکی نادیار درێژ کرایەوە

ناوەندەكانی خوێندن و مزگەوتەكانیش بە داخراوەیی دەمێننه‌وه‌
کوردستان TV
100%

شانەی قەیرانەكانی كەركووك چەند بڕیارێكی نوێى سەبارەت بە قەدەغه‌ىی هاتوچۆ لە كەركووك دەركردو رایگه‌یاند، كه‌ قەدەغەی هاتوچۆ تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت لە كاتژمێر شەشی ئێوارەی هەموو ڕۆژێك تاوەكوو كاتژمێر شەشی بەیانى، هەروەها لە كاتژمێر شەشی بەیانی تاوەكوو كاتژمێر شەشی ئێوارە قەدەغەی هاتوچۆ واتا لە ڕۆژدا لەناو شار هەڵدەگیرێت، ئەویش بەشێوەیەك لە سبەی دووشەممەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دەكرێتە سیستەمی تاك و جووت".

گوتیشی: "بەردەوامیی داخستنی بازگەكانی پارێزگای كەركووك لەگەڵ پارێزگاكانی دیكه‌ وه‌ك خۆى ده‌مێنێتێته‌وه‌، هەروەها ناوەندەكانی خوێندن و مزگەوتەكانیش بە داخراوەیی دەمێننه‌وه‌".

پێشتر شانەی قەیرانەكانی كەركووك، بەهۆی بڵاولوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، قەدەغەی هاتوچۆی تاوەكوو ڕۆژی شەممە 9/5/2020 درێژ كردەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەنیا هەفتەی ڕابردوو لە كەركووك 35 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوونە، قەدەغەی هاتوچۆی تا كاتێكی نادیار درێژ كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.