بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، دوو تووشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.
د. دلۆڤان محەمەد فاتح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، دوو نەخۆشی تووشبو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربۆتەوە و پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە و نێگەتیڤ بو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە."
ئاماژەی بەوەشكردوە،"تاكو ئێستا لە هەولێر 196 كەس چاكبونەتەوە" لەئێستاشدا تەنها 15 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.