بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە (ژماره كاتی)یه‌كان و ده‌رهێنان یان تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بڵاوکردەوە.
هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر دەکاتەوە كه‌وا به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە (ژماره كاتی)یه‌كان و ده‌رهێنان یان تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شوفێری له‌به‌یانی رۆژی 2020/5/11ه‌وه ده‌توانن سه‌ردانی هه‌ردوو به‌شی تۆمار‌و مۆڵه‌تی شوفێری له‌هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن كه سیستمی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه و دانانی نۆرە بۆ هاتن و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیش به‌ئۆنڵاینه.
روونیشکراوەتەوە، ده‌بێت هاووڵاتییان له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ به‌شه‌كانی هاتوچۆ پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و ده‌مامك و ده‌ستكیش به‌كاربێنن.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە بۆ خۆتۆماركردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە لە ساتی هاتوچۆی هەولێر بکەن بۆ وه‌رگرتنی كارتی سه‌ردانیكردنه‌كه و دیاریكردنی كاته‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.