Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 13:15

وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە
کوردستان TV
100%

 

لە ھەندێك دەزگای میدیایی وا بڵاوکراوەتەوە گوایە مەترسی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کوردستان نەماوە، بۆ ئەم مەبەستە بۆ ھاوڵاتیان ڕوونیدەکەینەوە کە لێکدانەوەیەکی جیاواز بۆ ئەم بابەتە کراوە

ئاماژە زانستییەکان تاوەکو ئێستاش ئەوە دەردەخەن کە ھەرچەندە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆشبەختانە تۆمارکردنی تووشبووی نوێ نەبووە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی ئەم نەخۆشیە لە جیھان و ووڵاتانی دەوروبەر و پارێزگاکانی تری عێراق ھێشتان مەترسی بڵاوبوونەوە ھەر بەردەوامە، هاوکات لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا نەخۆش لە نەخۆشخانەکان و بەرکەوتووان لە کەرەنتینەکان ھەر ماوە، بۆیە بەردەوام لە ڕاگەیاندراوەکان جەخت لەسەر پابەندبوونی ڕێنماییەکانی تەندروستی لە شوێنە گشتیەکان و بڕیارەکانی خۆپارێزی لەلایەن وەزارەتەکانی ناوەخۆ و پەروەردە و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و گواستنەوە و گەیاندن دەکەینەوە، وە بەردەوامیش دەبین لە پشکنین و گەڕان بەدوای تووشبووان، جارێ ماوەی زیاتر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ئەو نەخۆشیە و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی

١٠ ئایار ٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.