Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 13:19

‌ 269 هاووڵاتی عیراقی له‌ قه‌ته‌ره‌وه‌ گه‌ڕێنرانه‌وه‌ به‌غدا

 ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عیراقی له ‌وڵاتی قه‌ته‌ر گیریان خواردبوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند" ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عیراقی كه‌ له‌وڵاتی قه‌ته‌ر گیریان خواردبوو له‌ڕێگه‌ی گه‌شتێكی ئاسمانی تایبه‌ته‌وه‌ بۆ به‌غدا گه‌ڕێنرانه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه‌، باڵوێزخانه‌ی عیراق له‌ ده‌وحه‌، له‌ڕێگه‌ی گه‌شتێكی ئاسمانی تایبه‌ته‌وه‌ 269 هاووڵاتی عیراقییان له‌وڵاتی قه‌ته‌ره‌وه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌يه‌، عومه‌ر به‌رزنجی باڵوێزی عیراق له‌ ده‌وحه‌و ژماره‌یه‌ك دیبلۆماتكاری باڵوێزخانه‌كه‌ بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگابوون له‌ رێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.