Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 13:15

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 76ی تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنای بلاوكردةوه
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 76ی تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنای له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبووێكی نوێی ئه‌و په‌تایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (76)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

  1. کەرەنتین

تاوەکو ئەمڕۆ (10379) هاووڵاتی "ئەوانەی لە دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکانن" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1294) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (435) لە هەولێر، (160) لە سلێمانی، (597) لە دهۆك، (2) لە راپەرین. (9185) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتینکردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا، کە کۆی گشتیان (37) هاووڵاتی بوو.

  1. پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1216) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (443) هەولێر، (535) سلێمانی، (238) دهۆك، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (53048) پشکنین بووە)

  1. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (371) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (15) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی دیكه‌ تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی              

 حکومەتی هەرێمی کوردستان            

10ی ئایاری 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.