Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 13:20

وەزارەتی ناوخۆ؛ قەدەغەی هاتووچۆى لەنێوان پارێزگاکان تاوەکو 18-5 درێژکرده‌وه‌

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان لە 11-05-2020 تاوەکو 18-05-2020 بەردەوام دەبێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 10-05-2020، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی 13 خاڵی بڵاوکردووەتەوە و لەبارەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان دەڵێت، "قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بەردەوام دەبێت لە 11-05-2020 تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی 18-05-2020."

لە خاڵێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەردەوام دەبێت و ئەو هاووڵاتیانەی دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و لە پارێزگاکانی عێراق گیریان خواردوە بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ رێگایان پێدەدرێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بە مەرجێک پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ بکرێت و تا دەرچوونی ئەنجامی پشکنین کەرەنتین دەکرێن لەو پارێزگایە یان ئیدارە سەربەخۆیەی کە لێی نیشتەجێیە".

سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی فەرمانبەرن و لە پارێزگاکانی (موسڵ و کەرکووک و دیالە)ن، وەزارەتی ناوخۆ  ئاماژە بەوە دەدات "ئاسانکاری دەکرێت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە فەرمانبەری حکومین لە پارێزگاکانی (موسڵ، کەرکووک و دیالە) کە هاوسنوورن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن و بە پێچەوانەوە بە مەبەستی هاتووچۆکردنی رۆژانەیان لەنێوان شوێنی کارکردن و نیشتەجێبوونیان بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، بە مەرجێک هەفتانە پشکنینی کۆرۆنا لەو پارێزگایە کە لێی فەرمانبەرن ئەنجام بدەن و ناسنامەی کارکردنی لە فەرمانگە حکومییەکان هەڵگرن".

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دەداتە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان "بە مەبەستی رێگەپێدان بە کردنەوەی شوێنی خزمەتگوزاری بە پێی مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.