حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 10 ملیۆن دۆلاری ھاوکاریی خێرخوازان بەسەر خەڵکی ھەژاردا دابەش دەکات و گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش رایدهگهێ،ێت پارەکە ھەمووی دەکرێتە ئەرزاق و نزیکەی 200 ھەزار خێزانی ھەژار سوودمەند دەبن.
ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ، ئەو 20 ملیۆن دۆلارەی خەڵکی خواپێداو بەخشیویانە بە حکوومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دابەشی سەر پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام دابەشکردنەکە بە شێوەیەک بووە 10 ملیۆن دۆلار بۆ کەرتی تەندروستی و 10 ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی وتیشی ، ئەو 10 ملیۆن دۆلارەی بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی تەرخان کراوە، دابەشی سەر پارێزگاکان کراوە و لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی پێک ھاتووە و لە ھەر پارێزگایەک لیژنەیەک پێک ھاتووە بۆ تۆمارکردنی ناوی خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت.
ئاریان ئەحمەد ئاماژه بهوهش دهكات ، لیژنەکە ناوی ھەموو ئەو خێزانانەی تۆمار کردووە، کە ھەژارن، یان خاوەن پێداویستیی تایبەتن و پێویستیان بە ھاوکارییە و، لیژنەکە بە شێوەی مەیدانی سەردانی خێزانە ھەژارەکان دەکات، ئەو پارەیە ھەموو دەکرێتە ئەرزاق و بەسەر ئەو خەڵکە ھەژارەدا دابەش دەکرێت.
رونیشكردهوه كه پارەکە بە عەدالەت بەسەر ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەش کراوە، بۆ نموونە لە ھەولێر 60 ھەزار خێزان و لە سلێمانی و دھۆک ھەریەکەیان 50 ھەزار خێزان و لە ئیدارەی ڕاپەڕین 12 ھەزار خێزان و ئیدی بەو شێوەیە ھەر ناوچەیەک بەشی خۆی بەردەکەوێت، پڕۆسەکە لە قۆناعی کۆتاییدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی ھاوکارییەکە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.