Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 13:21

کۆنسوڵی فەڕەنسا: بەبەراورد بەناوچەکەو جیهان هەرێمی کوردستان توانی سەرکەوتووانە بەسەر کۆرۆنا زاڵ بێت

هیوادارم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەدیالۆگ و لەچوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێت
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا نووسینگه‌ى جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشوازیی لە  لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ  کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا کرد

له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کاری لەپێشینەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەم قۆناغە خستەڕوو کەئه‌ویش چاکسازییەکی گشتگیرە لەسەرجەم بوارو سێکتەرەکان و بەرزکردنەوەی داهاتی هەرێمه‌.

لەدیداره‌كه‌دا ‌هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەوردی باسی لەدۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد، هاوکات ئاماژەی بەدەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد کە بۆ ماوەی دوومانگ بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆڕۆنا وەستابوون و بەردەوامیی كارى لیژنەکانی پەرلەمانی لە بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خستەڕوو و ڕایگەیاند: "دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانی و پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوام دەبێت.

هەر لەدیدارەکادا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کاری لەپێشینەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی بۆ ئەم قۆناغە خستەڕوو کە چاکسازییەکی گشتگیرە لەسەرجەم بوارو سێکتەرەکان و بەرزکردنەوەی داهاتی هەرێمه، هەروەها باسی لەهەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرد بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە لەئێستادا دواکەوتووە بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناو ئەو بڕیارە سیاسییەی حکومەتی عێراق داویەتی لەدژی هەرێمی کوردستان بەڕاگرتنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو کەهەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت بەپێی ئەو توانا داراییەی کە لەبەردەستیەتی بۆ پێدانی مووچەى فەرمانبەران.

سەبارەت بەپەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ لەئێستادا دانوستانەکانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا بەردەوامەو هیوای خواست ئەو بڕیارە سیاسییەی لەدژی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق دراوە لە کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی کۆتایی پێبێت و چارەسەری گونجاو و ریشەیی بۆ کێشەکان بدۆزرێنەوە.

لەلایەن خۆیەوە ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لەهەرێمی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بەبەراورد بەوڵاتانی ناوچەکەو جیهان هەرێمی کوردستان توانیی سەرکەوتووانە بەسەر ئەو پەتا کوشندە جیهانییەدا زاڵ بێت، هیواشی خواست کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەدیالۆگ و لەچوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.