ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند له ئه‌نجامی رووداوێك له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌و وڵاته و له‌كاتی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانی هێزه ده‌ریاییه‌كان له ده‌ریای عومان، لایه‌نی كه‌م یه‌كێك له ئه‌ندامانی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران گیانی له‌ده‌ستداوه و چه‌ندانی دیكه‌ش برینداربوون.
كه‌ناڵه‌كه له زاری هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌ی گواستۆته‌وه و ئاشكرایكرد رووداوه‌كه دوێنێ له كاتی مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران له ئاوی به‌نده‌ری جاسك له باشووری ئێران روویداوه، به‌هۆیه‌وه لایه‌نی كه‌م ئه‌ندامێكی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته گیانی له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی فرانس پرێس كه له ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی گواستۆته‌وه، رووداوه‌كه له كاتی مانۆڕێكی سه‌ربازی له ده‌ریای عومان روویداوه كاتێك موشه‌كێك به هه‌ڵه به‌ر كه‌شتیه جه‌نگییه‌كه كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.