لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی كوردستان کردنەوەى دەرگاى مزگەوتەکانى بەڕووى هاوڵاتیاندا راگەیاند.
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه‌ئەمڕۆ دووشه‌ممه ، بەفەرمى بەپێی رێنمایی ورێككاره‌كانى وه‌زاره‌تى تەندروستی و لێژنەی باڵای کۆرۆنا ده‌رگای مزگه‌وته‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی نوێژ خوێنان ده‌كرێته‌وه
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو رێکارانەی کە لەمەودوا پەیڕەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرن بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان.
بریاری كردنه‌وه‌ى ده‌رگای مزگه‌وته‌كان دوای ئه‌وه‌ى دێت كه نزیکەى 2 مانگە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و قەدەغەى هاتوچۆ دەرگاى مزگەوتەکان بەڕووى هاوڵاتیاندا داخراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.