Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 11:22

جێگری سەرۆکی پەرلەمان: حکومه‌ت له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌واممه‌ بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران

بەپێی ئەو توانا داراییەی کە لەبەردەستدایه‌
کوردستان TV
100%


 له‌میانی دیدارێكیدا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ  لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ کۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لەهەرێمی کوردستان  رایگه‌یاند ،  کاری لەپێشینەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەم قۆناغە خستەڕوو کەئه‌ویش چاکسازییەکی گشتگیرە لەسەرجەم بوارو سێکتەرەکان و بەرزکردنەوەی داهاتی هەرێمه‌.

لەدیداره‌كه‌دا ‌هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەوردی باسی لەدۆخی سیاسی و دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد کاری لەپێشینەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی بۆ ئەم قۆناغە خستەڕوو کە چاکسازییەکی گشتگیرە لەسەرجەم بوارو سێکتەرەکان و بەرزکردنەوەی داهاتی هەرێمه، هەروەها باسی لەهەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرد بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە لەئێستادا دواکەوتووە بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناو ئەو بڕیارە سیاسییەی حکومەتی عێراق داویەتی لەدژی هەرێمی کوردستان بەڕاگرتنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو کەهەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت بەپێی ئەو توانا داراییەی کە لەبەردەستیەتی بۆ پێدانی مووچەى فەرمانبەران.
سەبارەت بەپەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ لەئێستادا دانوستانەکانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا بەردەوامەو هیوای خواست ئەو بڕیارە سیاسییەی لەدژی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق دراوە لە کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی کۆتایی پێبێت و چارەسەری گونجاو و ریشەیی بۆ کێشەکان بدۆزرێنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.