لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، ژووری پۆپهراسیۆنى پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه كهڕۆژی شەممە رێکەوتی 2020.5.9 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبۆوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە
یەکەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە و کاردەکەن دەبێ پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لەکۆرۆنا، هەر شوێنێک پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دووەم/ هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بەهەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەبالغەکان و دەستکێش و دەمامک ببەستن.
سێیەم/ یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان، قەدەغەیە وشوێنەکانیش بەداخراوی دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.