Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 11:25

وەزیری شارەوانی: حکوومەت دەتوانێت خزمەتگوزاری بۆ گه‌ره‌کی 8 ى حه‌سارۆک ببات

پڕۆژەی هێڵی تازەی ئاوی ئیفراز بۆ 8 ى حه‌سارۆك كه‌وته‌ بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


وەزیرانی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری و گرفتی گەڕەكی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر روونكردنەوە دەدات و دەڵێ حكوومەت دەتوانێت خزمەتگوزاری بۆ ئەو گەڕەكە ببات، ئاماژە بەوەش دەكات پڕۆژەی هێڵی تازەی ئیفرازی ئەو گەڕەكە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و بەشێكیشی تەواو بووە، گرفتی سەرەكی ئەو گەڕەكە نەبوونی ئاوە كە لە رێی بیرەوە ناتواندرێت ئاو بۆ هاووڵاتییانی شوێنەكە دابین بكرێت.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گرفتی ئاو و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر، رایگەیاند: بابەتی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكە، ئەگەرچی لە رووی كارگێڕی و هونەرییەوە راستەوخۆ پێوەندی بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە هەیە، گوتیشی: حكوومەت دەتوانێت خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك ببات، بەڵام گرفتی سەرەكی لەو گەڕەكە نەبوونی ئاوە و هەر جۆرە خزمەتگوزارییەكی دیكە ببەیتە ئەو شوێنە، ناكرێ دانیشتووان خانووی لێ دروست بكەن، ئەگەر خزمەتگوزاری ئاوی تێدا نەبێت.

دەربارەی گرفتی ئاویش لە 8ی حەسارۆك، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوار رایگەیاند: گەڕەكی 8ی حەسارۆك هەزاران پارچە زەوییە و شوێنێكی بەرزیشە، لێدانی بیری ئاو چارەسەری گرفتی ئاوی ئەو شوێنە ناكات كە قووڵایی بیرەكانمان لە هەندێ شوێن بووەتە زیاتر لە 450 مەتر و ئەو شوێنەش چەندان بیری دەوێت و ناشكرێ لە پڕۆژەكانی دیكەی ئاو راستەوخۆ بۆی ببرێت، بەڵام چارەسەركردنە ریشەییەكەی بە جێبەجێكردنی هێڵی تازەی ئیفراز دەبێت كە ئێستا لە بەرنامەدایە و بەشێكیشی كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەی هێڵی تازەی ئیفرازیش گرفتی ئاو لە 8ی حەسارۆك بە شێوەیەكی تایبەت و بە گشتیش گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر نامێنێت.

سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی دیكە بۆ ئەو گەڕەكە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: پێشتریش بڕیاری ئەوە هەبووە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەت بگاتە هەموو شوێنێك و 8ی حەسارۆكیش دەكەوێتە ناو جەرگەی شاری هەولێر و لۆژیكی نییە كە حكوومەت پلانی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنە نەبێت! بەڵام گرنگترین بەشی خزمەتگوزاری دابینكردنی ئاوی خواردنەوەیە، چونكە خەڵكی رەنگە بتوانن بەبێ كارەبا و هەندێ خزمەتگوزاری دیكە بژین، بەڵام بەبێ ئاو نە لە هاوین نە لە زستاندا ناتوانن بژین.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەئكیدی كردەوە كە ئەو گرفتە لە رێی هێڵی تازەی ئیفراز چارەسەر دەكرێت و بە تەواوبوونی ئەو هێڵە ئاو بۆ هەشتی حەسارۆك دابین دەكرێت و گرفتی كەمئاویش لە شاری هەولێر نامێن


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.