ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەئەنجامی پابەند بونی ھاوڵاتیان و بە ھەوڵ و دڵسۆزی ھەموان توانیمان سەرکەوتوو بین لە بەرەنگاربوەنەوەی کۆرۆناو دوورخستنەوەی مەترسیەکان لە ھەرێمی کوردستان ، ئێستا دەتوانین بڵێین لە دۆخێکی تەندروستی جێگیرداین ،
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ ئایاری ٢٠٢٠، لەگەڵ دەست پێکردنەوەی دەوامی فەرمانگە حکومییەکان ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ فەرمانبەرانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند: تا ئێستا ھەنگاوی باشمان ناوە لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا مەترسیەکە لە ئارادایە وپێویستە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بین و خۆمان بەدوور بگرین لە بەریەک کەوتن و قەرەباڵغی بەتایبەت کە ئێستا دەوامی فەرمانگەکان دەستی پێکردووەتەوە و بازاڕو زۆربەی شوێنەکان کراونەتەوە،
ئاوات محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە فەرمانگە حکومیەکانی سلێمانی میکانیزمێکی نوێی خۆپارێزی گیراوەتەبەر ،
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: خۆشبەختانە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و بەگشتی ھەرێمی کوردستان رووی لە کەمبوونەوە کردووە و زۆرینەی توشبوان چاک بوونەتەوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە ھیچ مەترسیەک نەماوە ، ھێشتا مەترسی لە ئارادایە و پێویستە خۆمان بپارێزین تائەوکاتەی کۆرۆنا بەیەکجاری ماڵئاوایی دەکات ، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند : بەڕەچاوگرتنی ژیان و بژێوی كاسبكاران و ھاوڵاتیان لهژێر چاودێریدا رێگەیان بە کردنەوەی زۆرینەی شوێنەکان داوە و تا رادەیەک ژیان بهرهو ئاسایی بوونهوه دهڕوات، بەڵام بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە سلێمانی بەردەوام دەبێت تائەوکاتەی مەترسیەکە بەتەواوی دەڕەوێتەوە، قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: بەھەوڵ و ماندوبونی ھەموان تا ئاستێکی باش توانراوە بەرەنگاری ڤایرۆسەکە ببینەوەو مەترسیەکە لە ھەرێمی کورستان دووربخەینەوە بۆ ئەمەش سوپاسی پابەندبونی ھاوڵاتیانی سلێمانی کرد بە بڕیارو رێوشێنەکانی خۆپارێزی و داواشی لێکردن تا کۆرۆنا تێدەپەڕێت پابەندی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان بن .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.