Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 11:20

ته‌ندروستى سلێمانى: لەماوەی سێ‌ مانگی ڕابردوودا 68 که‌س به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کانى دڵه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

زیاتر لە 3 هەزار كەسیش داخڵ كراون
کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ‌ مانگی ڕابردوودا 890 كەس بەمەبەستی پشكنین سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لەشاری سلێمانی، هاوكات 3105 نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵ كراون.


هاوكات لەو ماوەیەدا 28 نەشتەرگەری دڵ و 842 قەستەرە و 550 باڵۆن و 10 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە ، هەروەها 68 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆماركراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.