Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 11:25

خۆپیشاندان له‌به‌غدا و شاره‌کانى ناوه‌راست و باشوور ده‌ستی پێکرده‌وه‌

خۆپیشاندەران رژانە گۆڕه‌پانە گشتییەكان
کوردستان TV
100%

 لە شاری بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، خۆپیشاندەران رژانە گۆڕپانە گشتییەكان و خۆپیشاندانەكانیان دژبە پارتە دەسەڵاتدارەكان دەست پێكردووە.


لە شاری بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، خۆپیشاندەران رژانە گۆڕپانە گشتییەكان و خۆپیشاندانەكانیان دژبە پارتە دەسەڵاتدارەكان دەست پێكردووە.

دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەکان دوای ئەوە دێت، حكوومەتی نوێ بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی ماوەی سێ رۆژە دەستبەكاربووە.

راگەیەندرا كە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا و گۆڕەپانە گشتییەكان لە شار و شارۆچكەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گردبوونەتەوە و دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپیشاندان كردووەتەوە لەنێویاندا بابل، زیقار، دیوانییە و بەسرە.

لەوبارەوە چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بە ناوی تارق سەبری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "پێویستە حكوومەتی نوێ، توانا و لێهاتووی خۆی بسەلمێنێت و بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات".

گوتیشی: "گرنگە حكوومەتی نوێ هەنگاوی خێرا بنێت بۆ هێورکردنەوەی شەقام و بەڵێنێەكانی جێبەجێ بكات لەوانە؛ دیاریكردنی وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و راپێچكردنی بكوژانی خۆپیشاندەران بۆ بەردەم دادگا".

ناوبراو جەختی كردووە لەسەر ئەوەی، ئەگەر حكوومەتی نوێ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەكات ئەوا وەك حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەرووخێێت.

دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان دوای ئەوە دێت رۆژی شەممە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە یەكەم كۆبوونەوەی حكوومەتەكەیدا ژمارەیەك بڕیاری دەركرد كە چاودێران بە هەوڵێك بۆ رازییكردنی خۆپیشاندەران لەقەڵەمیان داوە.

مستەفا كازمی رایگەیاندبوو كە لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەو توندوتیژیانە بكات كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا روویانداوە و بەهۆیەوە ٦٠٠ خۆپیشاندەر كوژراون، باسی لەوەش كرد كە داوایان كردووە، سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكان ئازاد بكرێن.

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی راشیگەیاندبوو كە بڕیاریداوە عەبدولوەهاب ساعدی بگەڕێنێتەوە بۆ پۆستی سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.