Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 11:23

سوپای نیشتمانی لیبیا: کوژرانى 10 چه‌کداری میلیشیاکانى سه‌ر به‌خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر راگه‌یاند

لە ئاكامی زنجیرەیەك هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانیان
کوردستان TV
100%


 سوپای نیشتمانی لیبیا، كوژرانی ١٠ چەكداری میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر لە رۆژئاوای تەرابلوس رایگەیاند.

سوپای نیشتمانی لیبیا رایگەیاند كە لە ئاكامی زنجیرەیەك هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانیان بۆسەر بنكەی وەتییە رۆژئاوای تەرابلوس، ١٠ چەكداری خەلیفە حەفتەر كوژراون.

گوتەبێژی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی "گڕكانی توڕەیی" سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، مستەفا مەجعی لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە فڕۆكە جەنگییەكانیان، زنجیرەیەك هێرشیان كردووەتە سەر بنكەی وەتییە كە لە رۆژئاوای تەرابلوس لەژێر كۆنترۆڵی میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر دایە.

باسی لەوەشكرد كە لە ئاكامی هێرشەكاندا، ١٠ چەكداری خەلیفە حەفتەر كوژراون.

بەرپرسانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا ئاماژە بەوە دەكەن كە بنكەی وەتییە، مەترسیدارترین بنكەی ئاسمانییە كە میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر لە رۆژئاوای تەرابلوس لە هێرشەكانیان بۆسەر پایتەخت بەكاری دەهێنن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.