پێوه‌ره‌كانى هێز له‌نێوان بوونه‌وه‌رێك و يه‌كێكى ديكه جياوازن، به‌ڵام هه‌ندێكيان تواناى جه‌سته‌يى ئه‌وتۆيان هه‌يه كه ده‌يانخاته ريزى 9 له به‌هێزترين بوونه‌وه‌ره‌كان له جيهاندا، ئه‌مه‌ش پشت به بڕى ئه‌و هێزه ده‌به‌ستێ كه ئه‌و بوونه‌وه‌ره هه‌يه‌تى به به‌راورد له‌گه‌ڵ كێشى.
پێگه‌ى "365 وايد لايڤ"ى ئه‌مريكى ده‌ڵێ: "هێز‌ى ماسوولكه‌ى ئه‌م گيانله‌به‌رانه تواناى گه‌يشن به نێچير و كوشتنى دوژمنانى پێ ده‌به‌خشێت"
يه‌كه‌م - دال
ئه‌م باڵنده‌يه به هێماى هێز داده‌ندرێت و زۆرێك له وڵاتان وه‌ك دروشم هه‌ڵيده‌بژێرن، باڵنده‌يه‌كى گۆشتخۆره و له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى جيهاندا ده‌ژى
دووه‌م - ئه‌ناكۆنداى سه‌وز
ئه‌ناكۆنداى سه‌وز كه له باشوورى ئه‌فريقا ده‌ژى به به‌هێزترين جۆرى مار داده‌ندرێت و درێژى ده‌گاته نزيكه‌ى 10 مه‌تر، له‌ژێر چاوه‌كانيدا لووتى هه‌يه و ددانى تيژى هه‌يه، ده‌توانێ له‌ئاودا مه‌له بكات و له‌سه‌ر زه‌وى بڕوات. به‌پێچه‌وانه‌ى ماره‌كانى ديكه ژه‌هراوى نييه و بۆ گرتن و كوشتنى نێچيره‌كانى پشت به ددانه‌كانى ده‌به‌ستێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانێ چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك به‌بێ خۆراك بژى
سێيه‌م - ورچى بۆر
به زه‌به‌لاحترين ورچ داده‌ندرێت و له بنه‌ڕه‌تدا زێدى له ئه‌مريكاى باكووره، ئه‌م ورچه ده‌توانێ به‌خێرايى 56 كيلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا رابكات
چواره‌م - پڵنگ
به گه‌وره‌ترين و دڕه‌نده‌ترين گيانداره راوكه‌ره‌كان داده‌ندرێت كه له تيره‌ى پشيله گه‌وره‌كانه، له‌توانايدايه له چه‌ند چركه‌يه‌كدا به ددانه تيژ و به‌هێزه‌كانى كۆتايى به نێچيره‌كانى بێنێت.
پڵنگ، تواناى مه‌له‌كردنى هه‌يه له‌ئاودا به‌خێرايى 32 كيلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بۆ گه‌يشتن به نێچيره‌كانى
پێنجه‌م - گۆريلا
به‌گوێره‌ى مه‌زه‌نده، هێز‌ى گۆرێلا 6 ئه‌وه‌نده‌ى هێز‌ى به‌هێزترين مرۆڤه له‌سه‌ر رووى زه‌وى، كێشى زياتره له 250 كيلۆگرام و ده‌توانێ به خێرايى 40 كيلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا رابكات
شه‌شه‌م - مێرووى گه‌ڵا
ئه‌م جۆره مێرووه كه له‌سه‌ر خواردنى گه‌ڵاى دار ده‌ژى و له جۆرى مێرووى هێڵى كه‌مه‌ره‌ييه، له‌توانايدايه ئه‌و قورساييانه هه‌ڵبگرێ كه 50 جار ئه‌وه‌نده‌ى هێز‌ى خۆيه‌تى
حه‌وته‌م - فيلى ئه‌فريقايى
ئه‌م جۆره فيله له كيشوه‌رى ئه‌فريقا ده‌ژى و به به‌هێزترين جۆرى فيل داده‌ندرێت، به‌هێزترين ئه‌ندامى جه‌سته‌شى خه‌رتوومه‌كه‌يه‌تى كه له‌ڕێگه‌يه‌وه ده‌توانێ به گورزێك دوژمنانى له‌ناو ببات و دار و دره‌خت له ريشه‌وه هه‌ڵبكێشێ
هه‌شته‌م - قالۆچه‌ى هێركليس (هه‌رقه‌ل)
راپۆرته زانستييه‌كان ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن كه پێشتر به‌هێزترين گيانله‌به‌ره‌كانى سه‌ر گۆى زه‌وى بووه، هێزه‌كه‌ى له‌وه‌دايه كه ده‌توانێ ئه‌و قورساييانه هه‌ڵبگرێت كه 850 جار ئه‌وه‌نده‌ى كێشى ئه‌و قالۆچه‌ن
نۆيه‌م - قالۆچه‌ى ده‌شت
ئەم جۆره قالۆچه‌يه ده‌توانێ ئه‌و قورساييانه هه‌ڵبگرێ كه كێشيان 1100 جار زياتره له كێشى خۆى.
ژێده‌ر/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.