Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 11:23

ژمارەى تووشبووانی کۆرۆنا له‌ جیهان چوار ملیۆن و 181 هەزار که‌سی تێپه‌ڕاند

قورسترین ئاماری كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا تۆماركراوە
کوردستان TV
100%

ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، چوار مليۆن و ١٨١ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند.


ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، چوار مليۆن و ١٨١ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

بەپێی ماڵپەرى Worldometer كه‌‌ پشت به‌ ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا‌، ژماره‌ی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به‌ په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە سەرانسەرى جيهان گيانيانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٨٣ هەزار و ٨٧٧ كەس و ژماره‌ی تووشبووان به‌ررزبووه‌ته‌وه‌ بۆ چوار مليۆن و ١٨١ هەزار و ٢٢١ كه‌س و ژمارەى ئه‌و تووشبووانه‌شی چاكبوونه‌ته‌وه‌ گەيشتووەتە، یه‌ك مليۆن و ٤٩٣ هەزار و ٥٠٠ کەس.

- قورسترین ئاماری كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا تۆماركراوە

له‌ ئه‌مریكا كه‌ زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه‌، تا ئێستا لەو وڵاته‌، یه‌ك ملیۆن و ٣٦٧ هەزار و ٦٣٨ حاڵەتی تووشبوون بە په‌تاكه‌ تۆمارکراوە و ٨٠ هەزار و ٧٨٧ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه‌، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌: ''ئیسپانیا ٢٦٤ هه‌زار و ٦٦٣ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢١٩ هه‌زار و ١٨٣ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢١٩ هه‌زار و ٧٠ حاڵه‌ت، رووسیا ٢٠٩ هەزار ٦٨٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٧٦ هه‌زار و ٩٧٠ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٧١ هه‌زار و ٨٧٩ حاڵه‌ت، بەڕازيل ١٦٢ هەزار و ٦٩٩ حاڵه‌ت، توركيا ١٣٨ هەزار و ٦٥٧ حاڵه‌ت، ئێران ١٠٧ هەزار و ٦٠٣ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٩١٨ حاڵه‌ت، كەنەدا ٦٨ هەزار و ٨٤٨ حاڵه‌ت، پێرو ٦٧ هەزار ٣٠٧ حاڵه‌ت، هیندستان ٦٧ هەزار ٢٥٩ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٣ هەزار و ٨١ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٤٢ هەزار و ٦٢٧ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٣٩ هه‌زار و ٤٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٣٥ هه‌زار و ٢٢ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٠ هه‌زار و ٩٤١ حاڵه‌ت، سويسرا ٣٠ هەزار و ٣٠٥ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٢٩ هه‌زار و ٥٥٩ حاڵه‌ت، چیلی ٢٨ هەزار ٨٦٦ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢٧ هەزار ٥٨١ حاڵه‌ت، سوید ٢٦ هەزار ٣٢٢ حاڵه‌ت، سینگاپور ٢٣ هەزار ٣٣٦ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ٢٢ هەزار ٩٩٦ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ٢٢ هه‌زار و ٩٧٣ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ٢٢ هه‌زار و ٥٢٠ حاڵه‌ت، ئیمارات ١٨ هه‌زار و ١٩٨ حاڵه‌ت، ژاپۆن ١٦ هەزار ٤٨٩ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ١٦ هەزار ٤٧٧ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ١٥ هه‌زار و ٩٩٦ حاڵه‌ت، نەمسا ١٥ هەزار ٨٧١ حاڵه‌ت، رۆمانیا ١٥ هه‌زار و ٣٦٢ حاڵه‌ت، ئۆكراینا ١٥ هه‌زار و ٢٣٢ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ١٤ هەزار ٦٥٧ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١٤ هەزار ٣٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ١١ هەزار ٦٣ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ١٠ هەزار ٩٠٩ حاڵه‌ت، فلیپین ١٠ هەزار ٧٩٤ حاڵه‌ت، دانمارك ١٠ هەزار ٤٢٩ حاڵه‌ت، كۆماری دۆمینیكان ١٠ هەزار ٣٤٧ حاڵه‌ت، سربیا ١٠ هەزار ١١٤ حاڵه‌ت و كۆماری باشووری ئەفریقا ١٠ هەزار ١٥ حاڵه‌ت''.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ له‌و وڵاتانه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

به‌ریتانیا ٣١ هه‌زار و ٨٥٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٠ هه‌زار و ٥٦٠ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٦ هه‌زار و ٦٢١ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢٦ هه‌زار و ٣٨٠ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل ١١ هه‌زار و ١٢٣ حاڵه‌ت، بەلجيكا هه‌شت هەزار و ٦٥٦ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا حه‌وت هه‌زار و ٥٦٩ حاڵه‌ت، ئێران شه‌ش هەزار و ٦٤٠ حاڵه‌ت، هۆڵەندا پێنج هەزار و ٤٤٠ حاڵه‌ت، كەنەدا چوار هەزار و ٨٧٠ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت، توركيا سێ هەزار و ٧٨٦ حاڵه‌ت، مه‌كسیك سێ هه‌زار و ٤٦٥ حاڵه‌ت، سوید سێ هەزار ٢٢٥ حاڵه‌ت، هیندستان دوو هه‌زار و ٢١٢ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر دوو هه‌زار و ١٢٧ حاڵه‌ت، رووسیا هه‌زار و ٩١٥ حاڵه‌ت، پێرو هه‌زار و ٨٨٩ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٨٣٣ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا هه‌زار و ٤٥٨ حاڵه‌ت، پورتوگال هه‌زار و ١٣٥ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٩٧٣ حاڵه‌ت، رۆمانیا ٩٦١ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ٨٠٠ حاڵه‌ت، فلیپین ٧١٩ حاڵه‌ت، پاكستان ٦٦٧ حاڵه‌ت‌، ژاپۆن ٦٣٧ حاڵه‌ت، نەمسا ٦١٨ حاڵه‌ت‌، دانمارك ٥٢٩ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٤٦٣ حاڵه‌ت، ئۆكراینا ٣٩١ حاڵه‌ت، كۆماری دۆمینیكان ٣٨٨ حاڵه‌ت، چیلی ٣١٢ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ٢٥٦ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ٢٥٢ حاڵه‌ت، سعوودیه‌ ٢٤٦ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٢٢٨ حاڵه‌ت، سربیا ٢١٥ حاڵه‌ت، ئیمارات ١٩٨ حاڵه‌ت‌، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ١٩٤ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ١٣١ حاڵه‌ت‌، سینگاپور ٢٠ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٤ حاڵه‌ت‌‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.