ئەمڕۆ دووشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئەو شاندەی حكوومه‌ت كۆدەبێتەوە كە ھەفتەی رابردوو سەردانی بەغدای كردبوو.
بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی حكوومه‌ت كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، كۆده‌بێته‌وه و ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان له به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و شانده كه به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.