وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، لە سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجارن، یان ساڵانه‌كانیان به‌سه‌رچووه، ئه‌و شۆفێرانەشی ماوه‌ی كارپێكردنی مۆڵه‌ته‌كانیان له كاتی كه‌ره‌نتینه‌دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، كۆتایی هاتووه، سزای دواكه‌وتن نایانگرێته‌وه.
ڕائیدی هاتووچۆ (باقی سابر) لێپرسراوی هۆبەی ووردبینی لەتۆماری یەكەمجار لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی تۆماری یەكەمجارن و كەوتوونەتە سزای دواكەوتن یاخود ئەو كەسانەی ساڵانە یان مۆڵەتەكانیان لە ماوەی كەرەنتینەدا بەسەرچووە، لەماوەی یەكەم هەفتەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەپێی بەیانی ژمارە (13)ی وەزارەتی ناوخۆ سزای دواكەوتن نایانگرێتەوە، جەختی لەوەشكردەوە، كە لەئێستادا چاوەڕوانی ڕێنمایی نوێی وەزارەتی ناوخۆن بەمەبەستی دیاریكردنی وادەیەك بۆ سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێل‌و كەسانەی كە سزای دواكەوتنی تۆماری یەكەمجار یان بەسەرچوونی ساڵانە‌و مۆڵەتی شۆفێریان لەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.