- لەرووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١ هه‌زار و ٦٥٦ كه‌سی دیكه تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، كۆی گشتیی تووشبووان به‌و په‌تای له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته، ٢٢١ هه‌زار و ٣٤٤ كه‌س.
ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له رووسیا گه‌یشته، ٢٢١ هه‌زار و ٣٤٤ كه‌س، به‌مه‌یش ئه‌و وڵاته پێش به‌ریتانیا و ئیتاڵیا كه‌وت و ریزبه‌ندی سێیه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرت له زۆری ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تاكه.
به‌پێی راگەیەنەراوێکی ناوه‌ندی به‌رگرتن و كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رووسیا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١ هه‌زار و ٦٥٦ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و كۆی گشتیی تووشبووان به‌و په‌تای له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته، ٢٢١ هه‌زار و ٣٤٤ كه‌س، به‌وه‌یش له‌سه‌ر ئاستی جیهان له دوای ئه‌مریكا و ئیسپانیا ریزبه‌ندی سێیه‌می گرتووه.
له رووسیا كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ژماره‌ی تووشبووان له یه‌ك رۆژدا نه‌هاتووه‌ته خوار ١٠ هه‌زاره‌وه، حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه ٩٤ زیادی كردووه و تێكڕای گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه له‌و وڵاته به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ دوو هه‌زار و نۆ حاڵه‌ت، ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌شی کە چاكبوونه‌ته‌وه، پێنج هه‌زار و ٤٩٥ حاڵه‌ت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته، ٣٩ هه‌زار و ٨٠١.
له كاتێكدا به‌رزبوونه‌وه‌ی ژمارەی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه له رووسیا رۆژانه سه‌دا ٥،٦ ه، ده‌ركه‌وتووه كه سه‌دا ٤٦،٥ی تووشبووانی نوێ نیشانه‌كانی په‌تاكه‌یان تیادا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
- ژماره‌ی تووشبووان له مۆسكۆ له‌سه‌روو ١١٥ هه‌زاره‌وه‌یه
له مۆسكۆی پایته‌خت كه زۆرترین كاریگه‌ری په‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ره، ژماره‌ی تووشبوون به‌و په‌تایه تیایدا شه‌ش هه‌زار و ١٦٩ حاڵه‌ت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته، ١١٥ هه‌زار و ٩٠٩ حاڵه‌ت و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش ٥٦ حاڵه‌ت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ١٢٤.
هه‌روه‌ها تێكڕا ١٧ هه‌زار و ٨٢٢ تووشبووی په‌تاكه له شاره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
- ٢٤٧ هه‌زار كه‌س چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن
له راگەیەنراوەكەدا كه له‌لایه‌ن ده‌زگای ته‌ندروستیی مرۆڤ و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر له رووسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پشكنین بۆ ١٨٨ هه‌زار كه‌س كراوه و تا ئه‌مڕۆ، تێكڕا پێنج ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه.
له راگەیەنراوە‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌ئێستادا، ٢٤٧ تووشبووی په‌تاكه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.