Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 09:14

بڕیاردەری لیژنەی دارایی: بەپێی پێشبینیەکان کازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

سه‌ردانى شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەردەوامی ده‌بێت تاوەكو دەگەنە رێككەوتنێك
کوردستان TV
100%

 بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت ، شاندی هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجامەكانیان كردووەتە راسپاردە و داویانەتە سەرۆكوەزیرانی تازە، بۆ ئەوەی بڕیاری لێ بدات، بەپێی پێشبینیی ئێمەش، كازمی بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.

د. ئەحمەد سەفار، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگه‌یاند ، ئێمە لەگەڵ شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان دانیشتین و باسیان لەوە كرد، كە گفتوگۆی زۆریان لەگەڵ شاندی حكوومەتی عێراق كردووە و هەموو ئەنجامەكانیان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە كردۆتە راسپاردە و داویانەتە سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق مستەفا كازمی و چاوەڕێ دەكەن بڕیاری لەسەر بدات.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، چاوەرێ دەكرێت وەڵامی كازمی ئیجابی بێت و بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات، چونكە بڕیاری دا كە مووچەی خانەنشینانی عێراق بدرێت، بۆیە دوای ئەوە بڕیار لەبارەی مووچەی هەرێمی كوردستانەوە دەدات.

د. ئەحمەد سەفار باسی لەوەش كرد، بڕیار دراوە چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەردەوامی هەبێت تاوەكو دەگەنە رێككەوتنێك لەسەر هەموو كێشەكان.

دوای دەستبەكاربوونی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق، باسی لەوە كرد كە ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكرێت، لە بەرچاو دەگرن و بە گرنگییەوە كاری لەسەر دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.