موقه‌ده‌م شیلان عوسمان لێپرسراوی به‌شی مۆڵه‌ت له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی به ترافیك ئێف ئێم-ی ڕاگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی مۆڵه‌تی شۆفێریی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری ده‌ستپێناكاته‌وه له‌ئێستادا.
وتیشی، كاروباره‌كان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمیدا به‌باشی و خێرایی به‌ڕێوه‌چوون، ته‌نانه‌ت هاووڵاتییه‌ك دوو مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی و مامه‌ڵه‌یه‌كی ساڵانه‌ی له‌ماوه‌ی 40 خوله‌كدا ئه‌نجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.