بەپێی ڕاگەیەندراوێکى ئاژانسی "کۆیکا"ی کۆریای باشوور، بە هاوکاریی ڕێکخراوی "نیدا" لە شاری هەولێر هاوکاریی خۆراکییان بەسەر نزیکەی 500 خێزانی کەمدەرامەتەدا دابەش کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەژێر چاودێریى (كيم بیونگ گوان) بەرپرسى ئاژانسى کۆیکای کۆری بۆ هاوکاری نێودەوڵەتى سەر بە وڵاتى كۆرياى باشوور، بە هاوکاریی کۆمەڵەی "کاک" و ڕێكخراوى "نيدا" و بە ئامادەبوونی سەرۆکی رێکخراوەکە، سەر له بەيانى دوێنێ یەکشەممە 10/5/2020 لە شاری هەولێر و دەوروبەری دەستیان بە دابەشکردنی هاوکارییەکی خۆراکی کردووە.
دابەشکردنی ئەو سەبەتە خۆراكییە بۆ نزیکەی (500) خێزانى كەمدەرامەتى شارى هەولێر و دەوروبەرى بووە و ئەم هاوكاريیەش بەمەبەستى كەمكردنەوەى ئەرك و بارگرانیی هاووڵاتیانی کەمدەرامەت بووە لەبەر بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەریی ئابووری لەسەر گشت وڵاتانی جيهاندا هەبووە و زۆرێک لە بنەماڵە کەمداهاتەکان تووشی گرفت بوون.
ئاژانسی کۆیکا و کۆمەڵەی کاک بە شێوەیەکی بەردەوام لە ساڵانی رابردووشدا بەردەوام هاوکاری و یارمەتیی بنەماڵە کەمدەرامەتەکان و پەنابەرانیان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.