Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 09:22

رونکردنەوەیەک له‌ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ رای گشتی

سەبارەت بە نامەی هەردوو پەرلەمانتارى عێراق
کوردستان TV
100%

سەبارەت بە نامەی هەردوو بەڕێزان پەرلەمانتارانی عێراق، دكتۆر غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین تایبەت بە هاوردەكردنی جۆ لە سوریاوە ئەم چەند خاڵە دەخەینە بەردەم رای گشتی و بەڕێزان:

1-  وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هاوردەكردنی گەنم و جۆی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی وەرزی دروێنەیە و لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران.

2- خاڵی سنوری ئەبو وەلید دەروازەیەكی  نافەرمییە، وەزارەتمان دوای ئەوەی زانیاری تەواو دەست كەوت بەدواداچوونی وردمان دەسپێكرد بەهاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان توانیمان رێگری بكەین لە هاوردە و داخڵ بوونی  بۆ ناو هەرێمی كوردستان، بەڵگەی سەلمێنراوی رێگری لەبەردەستە.

3- لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق بۆ ئەوەی ئەمساڵ هیچ جیاوازیەك نەكرێت لەنێوان جوتیارانی كوردستان و ناوەڕاست و خواروی  عێراق.

4- حكومەتی عێراق تەنها گەنم لە جوتیارانی كوردستان وەردەگرێت، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی وەك جوتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق جۆو  گەنمەشامیش وەربگیرێت.

5- خوازیار بووین هەردوو  پەرلەمانتاری  بەڕێزی كورد لەپەرلەمانی عێراق بەر لە بڵاوكردنەوەی بابەتەكە  پەیوەندیان بە وەزارەتمانەوە كردبا تاوەكو  زانیاری دروستمان خستبایە بەردەستیان، چونكە هەندێك لەو شتانەی دەوروژێنرێن زیان بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەگەینێت  لە شێوازی مامەڵەكردن و  وەرگرتنی گەنمەكەیان  لەلایەن حكومەتی عێراق.

هاوپێچ/ نوسراوی جەختكردنەوەمان لەسەر قەدەغەی هاوردەكردنی گەنم و جۆ.

 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 
         11/5/2020
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.