Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 09:21

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 27ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالش پەیامێکی بڵاو کردەوە

پیرۆزبایی له ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەکات
کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ٢٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەکات.


دەقی پەیامەکە:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی لالش


بەبۆنەی بیست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم. سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم بۆ پێشڤەبردنی دۆخی كولتووری و كۆمەڵایەتیی خوشك و برایانی ئێزیدی و دەستتان خۆش بێت.


ئێوە ئەركێكی پیرۆزتان لەسەر شانە بۆ خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی و وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆم بۆ كار و چالاكییەكانتان هیوای ئاسوودەیی و ئارامی و سارێژبوونەوەی برینەكان بۆ هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەخوازم و هەر سەركەوتوو بن.


بمێنن بە خێر و خۆشی


مسعود بارزانی
11ـی 5ـی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.