Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 07:27

کازمى له‌یه‌که‌م کاریدا به‌رپرسێکى باڵاى ئه‌منى له‌ پۆسته‌که‌ى دوورخسته‌وه‌

لیوا روكن عەبدولكەریم خەلەف گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی لیوا روكن عەبدولكەریم خەلەف گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەركرد، لە شوێنی ئەویش عەمید یەحیا رەسولی دامەزراند.


بە پێی نووسراوێكی فەرمی كە ئیمزای مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراقی لەسەرە، عەبدولكەریم خەلەف لە پۆستەكەی دوور خرایەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە خەلەف لە سەردەمی خۆپیشاندانەكانی ناڕەزاییدا، لەلایەن هاووڵاتییانی عێراقەوە ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرا، بە تایبەتییش كە بەردەوام بە شێوازێكی دوور لە بەها باڵاكان و ناونیشانی فەرمی لێدوانی دەدا.

هەروەها لە شوێنی خەلەفدا، عەمید یەحیا رەسول دامەزرێندرا، كە سەركردەیەكەی مەیدانی شەڕی داعش بوو و لە كاتی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوودا، لە پۆستەكەی دوور خرابووەوە.

ktv

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.