دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەتى عێراق ئەنجامدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد.
نووسینگەی رۆژنامەوانی مستەفا کازمی لە "تویتەر" بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سوپاسی پیرۆزبايی ترەمپی کردووە و دووپاتیکردووەتەوە کە عێراق به پەرۆشە بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ ئەمەریکادا.
ترەمپ بە کازمی راگەیاندووە کە عێراق وڵاتێکی بەهێز و گرنگە و رۆڵێکی کاریگەر لە ناوچەکەدا دەگێڕێت و فاکتەری سەقامگیریی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.