Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 07:24

پەیامی پیرۆزبایی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌ بۆنه‌ی 12ی مایس
کوردستان TV
100%

(رۆژی جیهانی په‌رستاران) گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ په‌رستاران بەگشتی و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە كوردستان بەتایبەتی ده‌كه‌ین.
ڕۆڵی په‌رستاران و کارمەندانی تەندروستی له‌ ته‌واوی پێشهات و قه‌یرانه‌كانی ڕابردوو پیشه‌نگ و پیشمه‌رگه‌ ئاسا بوونه‌ له‌ قەیرانی دارایی و خزمەتگوزاریەکانی ئاوارە و پەناهەندەکان و جه‌نگی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش و به‌رگریکردن و ڕۆژانی سه‌خت و ڕووداوە جۆراوجۆرەکان هەردەم له‌ هێڵەكانی پێشه‌وه‌ بوونە، هەر لەم دەرفەتە سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان بەگشتی و شەهیدانی کارمەندانی تەندروستی و قوربانیان دادەنوێنین. 

ئه‌مرۆش له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 به‌ گیانی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانە به‌وپه‌ڕی لێهاتوویی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌ڕان و پشكینین و چاره‌سه‌ری بووینەوە و ڕۆڵی به‌رچاو و نمونه‌ییان بینیوە تەنانەت ڕووبەڕووی تووشبوونیش بەو ڤایرۆسە بوونە.
 هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و ده‌ربازكردنی قۆناغی سه‌خت و دژوار ده‌بێته‌ هه‌وێنی كارنامه‌ی كاره‌كانی داهاتووی به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان. 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وێڕای ڕێز و سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشی لە ئه‌رك و ماندووبونیان،  پاڵپشتی و پشتگیری ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانیان ده‌بێت و دووپاتی دەکەینەوە کەوا په‌رستاران و كارمه‌ندنی ته‌ندروستی له‌ پێشتر و ئێستاشدا پێویستیان به‌ مافی زیاتر و سازكردنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه‌ بۆ پێشخستنی زیاتری تواناكان و خۆشگوزەرانیان و دەرەنجام بۆ پتەوکردنی جومگەی سیستەمی تەندروستی لە کوردستانی خۆشەویستمان. 
جارێکی تر سڵاو له‌ خزمه‌ت و ماندوبوونتان و دووباره‌ پیرۆزه‌ ڕۆژی جیهانی په‌رستاران.

   د. سامان حسین بەرزنجی
 وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
          11 ئایار 2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.