له دره‌نگانى ئێواره‌ى ئه‌مرۆوه ئاگر لە چیای قەرەچووغ لە نزیک گوندی گەرەسۆر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، به‌لام تاوەکو ئێستا به دلنیاییه‌وه نازاندرێت هۆکارەکەی چییە، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى ناوچه‌كه گۆمان بۆ تیرۆریستانى داعش ده‌به‌ن كه ئاگریان له ناوچه‌كه به‌ردابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئەو شوێنەی ئاگری گرتووە لە چیاکە نزیکی دەغڵودانی جووتیارانى كورد نییە.
راشیگەیاند: "سەبارەت بە پاراستنی دەغڵودانی جووتیاران لە وەرزی دروێنەدا لەگەڵ فرقەی 14ی سوپای عێراق بەرنامەی تایبەتمان داناوە و سوپای عێراق و پۆلیسی مەخموور بە هاوبەشی ئه‌ركى پاراستنى داغلودانى جووتیارانى ناوچه‌كه ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.