كێن كوچینیلی، جێگری وه‌زیری كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا به وڵاتی ئێرانی رایگه‌یاند: 11 هاووڵاتی ئێوه‌مان لایه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له وڵاته‌كه‌ماندان و ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌مانه‌وێت ڕه‌وانه‌یان بكه‌ینه‌وه، له ناكاو پێمان ده‌ڵێن ئه‌وانتان ده‌وێته‌وه، كه‌واته بۆچی فڕۆكه‌یه‌ك نانێرن و ئێمه‌ش هه‌ر 11 كه‌سه‌كه‌تان به یه‌كجار بۆ بنێرینه‌وه.
كوچینیلی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كان نه‌دا له‌نێوان دوو وڵاته‌كه‌دا كه 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه هۆی بڕینی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، هه‌روه‌ها شتێكه كه سه‌رچاوه‌كانی ئێران ده‌ڵێن كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕۆژی دووشه‌ممه وتی تاران ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌یه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كان له‌نێوان دوو وڵاته‌كه‌دا.
ژێده‌ر/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.