فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند كه له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه، شه‌ش كارمه‌ندی ئه‌منی كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره برینداربوون.
له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له شاری به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه كه ماوه‌ی دوو مانگ بوو به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، هه‌ڵپه‌سێردرابوون.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه "دوێنێ دووشه‌ممه له میانی خۆپیشاندانه‌كانی نزیك پردی كۆماری، ژماره‌یه‌ك كه‌سی تێكده‌ر كه دزه‌یان كردبووه نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه به مۆڵۆتۆف و نارنجۆك هێرشیانكردووه‌ته‌وه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كارمه‌ندی ئه‌منی كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره، برینداربوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌دراوه كه هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، پێشێلكردنی یاسایه و داواش له سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان كراوه كه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و رێگه‌یش به كه‌سانی تێكده‌ر نه‌ده‌ن دزه بكه‌نه نێو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.
هاوكات سه‌دان خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل له ناوه‌ڕاستی شاری حلـله گردبوونه‌وه و داوایان كرد پارێزگار، كه‌راڕ عه‌بادی به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ست له‌كار بكشێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.