جه‌مال كۆچه‌ر،ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیاری كردووه له‌سه‌دا 10ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی دارایی له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه حكومییه‌كان ده‌ڵێت: مووچه‌ی مانگی پێنج به‌رده‌سته‌و له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته ره‌چاوی بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران بكات و به‌ر له‌هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان مووچه‌كانیان خه‌رج بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر مووچه كه‌مبكرێته‌وه ده‌بێته پاشه‌كه‌وت و ئه‌مه‌ش پێشنیاری محه‌مه‌د حه‌لبوسی،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بووه كه له‌سه‌دا 10ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕدرێت و تا كۆتایی ئه‌مساڵ بكرێته پاشه‌كه‌وتی ئیجباری.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.