له ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سانت پیته‌رسبورگ باكووری رۆژئاوای رووسیا كه چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لێ ده‌كرێت، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاژانسی هه‌واڵیی TASSی رووسیی بڵاوی كرده‌وه، ئاگر له نهۆمی شه‌شه‌می نه‌خۆشخانه‌ی یۆرگی پیرۆز كه‌وتووه‌ته‌وه كه نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه له شاری سانت پیته‌رسبورگ.
له ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا، پێنج كه‌س كه ژیانیان وابه‌سته‌بوو به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
١٥٠ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كه گواستراونه‌ته‌وه و ئاگره‌كه دامركێندراوه‌ته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بووه‌ته هۆی له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.