هیشام هاشمی، چاودێری سیاسی عێراق پێی وایه عه‌بدولوه‌هاب ساعدی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پۆسته‌كه‌ی جارێكی دیكه ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی رێك ده‌خاته‌وه و میلیشیاكانی ئێران و حزبوڵڵاش له‌و پۆستانه دوور ده‌خاته‌وه كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه .
هاشمی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی:چاره‌سه‌ركردنی پرسه نیشتمانییه‌كان پێویستی به راشكاوی و ساده‌یی هه‌یه و هیواشی خواستووه كه مافی خۆپیشانده‌ران و برینداران و گیراوان كه له‌ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا روویدا، به‌فیرۆ نه‌ڕوات.
هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره سیاسی عێراق كه عه‌بدولوه‌هاب ساعدی- ی به قوتابخانه‌یه‌كی نوێی عێراق وه‌سف كردووه، پێی وایه كه ساعدی له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌ت، ده‌ست ده‌كات به‌كۆتایی هێنان به‌دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن و میلیشیاكان.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق بڕیاری دا عه‌بدولوه‌هاب ساعدی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌زگای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پله‌كه‌یشی بۆ فه‌رمانده‌ی ده‌زگای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رزكرده‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.