مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، خۆی و پێنج وه‌زیری راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ش وه‌زاره‌تی حكوومه‌ته‌كه‌ی كه تا ئێستا به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌به‌رن، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
به‌پێی فه‌رمانێكی مسته‌فا كازمی كه له میدیاكانی خۆجێی بڵاوبووه‌ته‌وه هاتووه "وه‌زیری گواستنه‌وه، ناسر حه‌مه‌د راسپێردراوه تا وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببات، هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستیی، عه‌لی عه‌باس راسپێردراوه تا وه‌زاره‌تی نه‌وت به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببات، وه‌زیری خوێندنی باڵا-یش نه‌بیل عه‌باس راسپێردراوه تا وه‌زاره‌تی داد به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببات".
له فه‌رمانه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، عه‌دنان ده‌رجال راسپێردراوه تا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببات و وه‌زیری په‌روه‌رده-یش، عه‌لی حه‌مید راسپێردراوه تا وه‌زاره‌تی بازرگانی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببات.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه، مسته‌فا كازمی جگه له پۆسته‌كه‌ی، خۆی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
باس له‌وه‌شكراوه كه ئه‌و شه‌ش وه‌زاره‌ته به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌زیر بۆ ئه‌و شه‌ش وه‌زاره‌ته ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
هه‌فته‌ی رابردوو، ١٥ وه‌زیر له حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه نه‌یانتوانی متمانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنن و ره‌تكرانه‌وه بریتیین له:
كشتوكاڵ، محه‌مه‌د كه‌ریم جاسم ساڵح
كۆچ و كۆچبه‌ران، سه‌نا حیكمه‌ت ناسر جه‌رجیس
وه‌زیری داد، عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا فه‌تاح
بازرگانی، نه‌وار نه‌سیف جاسم حه‌مود
وه‌زیری رۆشنبیری، هیشام ساڵح داود سه‌لمان
به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و ده‌ره‌وه كاندیدیان نه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.